ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڕیاڵ مەدرید چارەنوسی زەیدانی یەکلایکردەوە

یاریگا- بەپێی سەرچاوەکانی وڵاتی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، چارەنوسی زەیدانی فەڕەبسی و ڕاهێنەری یانەکەی یەکلایکردۆتەوە و ناوبراو وەرزی داهاتووش لەکاری ڕاهێنەرایەتی مێرێنگی بەردەوام دەبێت.

سەرەڕای ئەوەی یانەی شاهانە لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی مانچێستەر سیتی کرایە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەکە، بەڵام پێرێزی سەرۆکی یانەکە بڕیاریداوە زەیدان لە ئەرکەکەی بەردوامبێت بەهۆی ئەوەی توانی یانەکە بکاتە پاڵەوانی خولی ئیسپانی و پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیش.

زەیدان لە ٢٦٤ یاریدا ڕاهێنەرایەتی یانەی شاهانەی کردووە، خاوەنی ١٦٧ سەرکەوتنە و لە ٦٠ یاریشدا یەکسانبووە و ٤١ یاریش شکستی هێناوە، یانەکەی لەو ماوەیەدا ٥٩٥ گۆڵ تۆمارکردووە و ٢٧٥ گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە، ڕێژەی سەرکەوتنەکانیشی یەکسانە بە ٪٦٢.٣١.

لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا توانیویەتی ٣ وەرز بەدوای یەک یانەکە بکاتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و دووجاریش نازناوی لالیگای بۆ بەدەستهێناوە، لەگەڵ چەندین نازناوی گرینگی دیکەشدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button