ئه‌وروپا

دی یۆنگ ناوی ئەو یانەی ئاشكرا كرد كە پاڵێوراوە بۆبردنەوەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا: فرانكی دی یۆنگ،ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ناوی پاڵێوراوی بردنەوەی چامپیۆنسلیگی ئەم وەرزەی ئاشراكرد.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی بی ئێن سپۆرتس دی یۆنگ ووتی: بێگومان بارسێلۆنا پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەكەیە، ئێمە متمانەمان بە خۆمانە،چونكە یەكێكین لە باشترین یانەكانی جیهان، یاریزانی زۆر باشمان هەیە.

هەروەها سەبارەت بە میسی ووتی: میسی جیاوازە لە یاریزانەكانی دیكە، وەك هەمیشە ووتومە میسی باشترین یاریزانی جیهانە و بە جیاوازیەكی زۆر لە پێش ئەوانی دیكەوەیە،ئەو باشترە لە هەر یاریزانێكی دیكە.

هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا قژت وەك ڤیدال لێ دەكەیت فرانكی ووتی: نەخێر ، نەخێر، ئەگەر لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش هاتریك تۆمار بكەم ئەو كارە ناكەم.

وابڕیارە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بارسێلۆنا ڕوووبەڕووی بایرن میونشن ببێتەوە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button