ئینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا پەیامێکی بۆ کایل واڵکەر ناردووە

یاریگا- پیگەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە، کەوا پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی پەیامێکی بۆ کایل واڵکەری ئینگلیزی و بەرگریکاری یانەکەی ناردووە، پیی ڕاگەیاندووە، کەوا نایەوێت دەستبەرداری ببێت.

بەپێی (زە سەن) دوای ئەوەی یانە ئینگلیزیەکە بەبڕی (٤١) ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێکی لەگەڵ بەرگریکاری یانەی بۆرنمۆس (ئاکێ) ئەنجامداوە، (واڵکەر) هەستی بەنیگەرانی کردووە و ویستویەتی لەم هاوینەدا یانەکەی جێبهێڵێت.

بەڵام هەرزووو لەو بارەیەوە فەیلەسوفە ئیسپانیەکە پەیامێکی دڵنیاکەرەوەی بۆ بەرگریکارە ئینگلیزیەکەی ناردووە و پێی گوتووە بەهیچ شێوەیەک لەم هاوینەدا دەستبەردارت نابم و دەبێت بمێنیتەوە.

واڵکەر لە ساڵی ٢٠١٧ وە درێسی شین پۆشەکانی مانچێستەری پۆشیوە و تا ئێستاش ١٤١ یاری بەو درێسە ئەنجامداوە و سێ گۆڵیشی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button