ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خەیمس بۆ ڕۆخی بلانکۆس

یاریگا- لە نوێترین هەواڵدا پێگە ئیسپانیەکان ئاشکرایانکردوە، گرێبەستی خەیمس ڕۆدریگزی کۆڵۆمبی لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هاتووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشدا خەیمس دەبێتە یاریزانی ڕۆخی بلانکۆس.

نرخی گواستنەوەی ئەستێرە تەمەن (٢٩) ساڵانییەکە بڕی (١٥) ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ پێدانی پاداشت لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناودا، ئەمە جیالەوەی هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵی ئینگلیزی و پاریسی فەڕەنسیش چاویان لەسەر هەمان یاریزانە، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵیەکان هەرزوو ئاتلەتیکۆ هەموو شتێکی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایکردۆتەوە.

خەیمس لە ساڵی ٢٠١٤ دوای پیشاندانی ئاستێکی نایاب لە جامی جیهانیدا، ڕووی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد و لەوکاتەشەوە (١٢٥) یاری بەدرێسی ئەو یانەیە ئەنجامدوە و (٣٧) گۆڵیشی تۆمارکردووە، هۆکاری رۆیشتنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، (زەیدان) ڕاهێنەری مێرێنگی کەمترین جار پشت بەو یاریزانە دەبەستێت و بۆیە بڕیاریداوە لەم هاوینەدا بەشێوەیەکی یەکجاری دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button