ئه‌وروپائیتاڵیا

داڤید سیلڤا لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
داڤید سیلڤا، دوای 10 وەرز یاریی کردن بە درێسی یانەی مانچێستەر سیتی دواجار بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت و بریارە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یانەی لازیۆی ئیتاڵی بکات.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووە ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکەی ستیزن لەگەڵ یانەی لازیۆی ئیتاڵی گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم زووانە ئەو یاریزانە بە مەبەستی بەشداری کردن لە پشکنینە پزیشکیەکان گەشتی ئیتاڵیا دەکات و دواتر واژۆ لەسەر گرێبەستە سێ ساڵانەکەی دەکات و پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

سیلڤا لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 435 یاریی کرد و توانی 77 گۆڵ و 140 ئاسیست تۆمار بکات.

Back to top button