ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: تۆتێنهام یەکەم گواستنەوەی ئەم هاوینەی راگەیاند

یاریگا
پیەر ئێمیل هۆبێرگ، ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانە ساوسامبتۆنی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی تۆتێنهامەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بڵاویکردووە ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکە وەکو یەکەم گواستنەوەی ئەم هاوینە یانەکەیان واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد و بە شێوەیەکی فەرمی وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بە تێچووی گرێبەستەکە نەکراوە.

هۆبێرگ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری 33 یاریی کرد و توانی تەنها یەک ئاسیست بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

Back to top button