ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: یاریزانێکی پاریس سانجێرمان تووشی کۆرۆنا بووە

یاریگا
کەمێک لەمەوبەر راگەیێندرا کە یاریزانێکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە کاتێکدا ئەو یانەیە سبەی لە چامپیۆنزلیگ یاریی هەیە.

هەژمارەی فەرمی تویتەری یانە فەڕەنسیەکە بڵاویکردووە یاریزانێکی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە سەرجەم یاریزانەکانی دیکە جیاکراوەتەوە و کەرەنتین کراوە و تەندروستی باشە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.

شازادەکان لە کاتێکدا ئەم هەواڵانەی پشت راستکردووەتەوە، شەوی داهاتوو لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی رووبەرووی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button