ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

“لیڤاندۆڤسکى شوێنگرەوەى مێسییە وەک باشترینى جیهان!”

لۆتار ماتیۆس، ناوەڕاستکارى پێشووى بایرن میونشنى ئەڵمانى، لە دواترین دیمانەیدا باس لە یارییە ئاگرینەکەى نێوان بایرن میونشن و بارسێلۆنا دەکات لە قۆناغى ٨ى چامپیۆنزلیگدا.

لۆتار پەسنى ئاستى ئێستای رۆبەرت لیڤاندۆڤسکى دەکات و بەشوێنگرەوەى مێسى دادەنێت و دەڵێت:

مێسى ڕووبەڕووى شوێنگرەوەکەى خۆى دەبێتەوە وەک باشترین یاریزانى جیهان کە ئەویش لیڤاندۆڤسکییە. لیڤا باشترین یاریزانى جیهانە. ئەو بارسێلۆنایەى ئێستا وەک بارساى پێشووتر نییە، ڕاستە کە مێسییان هەیە کە هەمیشە دەتوانێت شتى بلیمەتانە ئەنجام بدات، بەڵام ئەو بەتەنها بەس نییە بۆ ئەوەى بایرن ببەزێنن. بارسێلۆنا نامترسێنێت.

یاری نێوان بارسیلۆنا و بایەرن ئەم هەینییە بەرێوەدەچێت، کاتژمێر ١٠ى شەو بەکاتى کوردستان\هەولێر.

بابەتی زیاتر

Back to top button