ئیسپانیا

بڕاڤۆ پەیوەندی بە ڕیال بیتسەوە دەکات

یاریگا  کلاودیۆ براڤۆی گۆلپارێکی هەڵبژاردەی چیلی و مانچستەر ستی بەنیازە گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیال بیتس بکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ستی و کۆتایی هاتنی چوار ساڵی تەمەنی لە یانەکەدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Goal، براڤۆ پێداگرە لەسەر پەیوەندیکردن بە یانە ئیسپانیەکە بەوپێیەی لەوێ دەتوانێت لەگەڵ ڕاهێنەری هاونیشتیمانی مانوێل پیلیگرینی یەک بگرێتەوە کە ساڵی 2014 نازناوی پریمەرلیگی بۆ مانچستەر ستی بردۆتەوە.

شایانی باسە پیلیگرینیش خودی خۆی داوای براڤۆی کردبوو بەوپێیەی بیتس لە وەرزی رابردوو دووەم زۆرترین گۆڵیان لێ تۆمارکرابوو کە 60 گۆڵ بوو لە لالیگا و ئەزموون و توانای پێشووی براڤۆ لەگەڵ بارسێلۆنا وادەکات گرێبەستەکە ببێتە ڕێکەوتنێکی گونجاو بۆ هەردوولا.

بابەتی زیاتر

Back to top button