ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی یۆڤێنتۆس دیاریی کرا

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا لەلایەن هاندەرانی یانەکەیەوە وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دیاریی کرا.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردەوە هاندەرانی یانەکەیان گۆڵکاری پۆرتوگاڵیان وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزە هەڵبژاردووە و دۆن بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک ئەم نازناوەی بەدەست هێنا، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەنجومەنی سێریائەی پاولۆ دیبالایان وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکە دیاریی کردووە.

رۆناڵدۆ لەم وەرزە لەگەڵ یۆڤێنتوس لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان توانی 37 گۆڵ و حەوت ئاسیست تۆمار بکات و پلەی دووەمی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی سێریائەیشی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button