ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ناوی دوو تووشبووەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا بوون

یاریگا
دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرای کرد کە دوو یاریزانی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمڕۆ ناوی ئەو دوو یاریزانە بڵاوکرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاویکردووە هەر دوو یاریزانی یانەکەیان ڤێرسالیکۆ و ئانخێل کۆریا تووشی کۆرۆنا بوون و بەم هۆیەوە لەگەڵ یانەکەیان گەشتی پۆرتوگاڵ ناکەن و بۆ یارییەکەی بەرامبەر لایپزیگی ئەڵمانیا لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەشداری ناکەن.

دوای تووشبوونی ئەو یاریزانانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم یاریزانەکانی دیکەش پشکنینیان بۆ کرا و خۆشبەختانە دەرکەوت هیچ کەسێکی دیکە تووشی ئەو پەتا جیهانیە نەبووە.

Back to top button