ئه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس ئامانجێکی ئینتەر میلانی کردووەتە ئامانج

یاریگا
دوای دەست نیشانکردنی ئاندرا پیرلۆ وەکو راهێنەری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا، ئەو راهێنەرە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە ساندرۆ تونالی ناوەڕاستکارە لاوەکەی بریشیا بگوازنەوە ریزەکانیان.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە بە دەست نیشانکردنی پیرلۆ وەکو راهێنەری خانمە پیرەکە، لەوانەیە ناوەڕاستکارەکەی بریشیا کە ئامانجی یەکەمی ئەم هاوینە نێرازۆریە بگوازرێتەوە ئەو یانەیە، هەرچەندە یانەکەی شاری میلان ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ یاریزانە لاوەکە دەست پێکردووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت پاڵەوانی ئەم وەرزە سێریائەی بە پارەیەکی زیاتر تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەست بێنێت.

تونالی بە ئاستە بەرزەکەی لە هێلی ناوەڕاست بە ئاندرا پیرلۆی نوێ ناو دەبرێت و یانەکەشی ئامادەن بەرامبەر پارەیەکی زۆر دەستبەرداری بن.

Back to top button