ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی ریال مەدرید کرد

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی و دەرکردنیان لە چامپیۆنزلیگ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرکردەکەی مێرنگی لە پەیامەکەیدا کە لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووە نوسیویەتی ” وەرزێکی ئاسایی و چاوەڕواننەکراومان بەرێکرد، هەرچەندە کۆتاییەکەی بۆ ئێمە تاڵ بوو، بەڵام ئێمە ریال مەدریدین و پێویستە لە هەموو یارییەکان براوە بین، لەم بارودۆخەشدا توانیمان نازناوی سوپەر و لالیگا بەدەست بێنین، ئێمە داوای زیاترمان دەکرد، ئێستا کاتی ئەوەیە پشوویەکی کورت بدەین و دواتر خۆمان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەکەین و بەڵێن بێت وەرزی داهاتوو رکابەرییەکی بەهێزتر بکەین ”.

ئەم پەیامەی رامۆس لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە وەرزێک لە گرێبەستەکەی ماوە و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و دەنگۆی جیابونەوەش لە یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button