ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سەرەڕای كرانە دەرەوەیان… ڕۆناڵدۆ پێنج ژمارەی پێوانەی تۆماركرد

یاریگا: یوڤێنتوس ، پاڵەوانی سێریا ئەی لەسەر دەستی ئۆڵۆمپیك لیۆنی فەڕەنسی ماڵئاوایی كرد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یوڤێنتوس توانی یاریەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لیۆن بباتەوە كە هەردوو گۆڵەكەی یوڤی دۆن تۆماریكرد، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە یاری چوون لیۆن خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارەكان، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 130 گۆڵی تۆمار كردووە ئەمەش هەمان ژمارەیە كە هەموو ئەتلەتیكۆ مەدرید لە تەواوی مێژووی لە خولەكە تۆماریكردووە.

هەروەها گۆڵكارە پورتوگالیەكە تاكە یاریزانە كە خاوەنی زۆرترین دوو گۆڵ بێت لە یاریەكەدا بە 36دوو گۆڵی ، لە دوای ئەو میسی دێت بە 33 جار تۆماركردنی دوو گۆڵ لە یاریەكدا.

وە هەروەها ئەستێرەكەی یوڤی تاكە یاریزانە لە مێژووی خولەكدا كە بتوانێت 10 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بكات بۆ سێ یانەی جیاواز، 15 گۆڵ بە درێسی مانچستەر یۆنایتدەوە ، 105 گۆڵ بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە، هەروەها 10 گۆڵ بە درێسی یوڤێنتوسەوە.

لە قۆناغی كرانە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ دۆن توانیویەتی 67 گۆڵ تۆمار بكات و بە جیاوازی 21 گۆڵ دوورە لە نزیكترین ڕكابەریەوە كە میسیە بە 46 گۆڵ.

هەروەها گۆڵكاری مێژووی خولەكە سێیەم یاریزانە لە مێژوودا بە درێسی سێ یانەی جیاوازەوە گۆڵ لە هەمان یانە تۆمار بكات ، بە درێسی مانچستەر یۆنایتد و ڕیاڵ و یوڤیەوە گۆڵی لە لیۆن تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button