ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

وادەی یاریی جامی سوپەری ئەڵمانیا دیاریی کرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا دوای دیاریی کردنی یارییەکانی وەرزی داهاتووی بۆندزلیگا، وادەی یاریی جامی سوپەری وڵاتەکەشیان دیاریی کرد.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا وادەی بەڕێوەچوونی یاریی جامی سوپەری وڵاتەکەیان لە نێوان بایرن میونشن و بورووسیا دۆرتمۆند راگەیاند و بریارە یارییەکە 30 سێبتەمبەری داهاتوو لە یاریگەی ئالیێنز ئارێنای تایبەت بە باڤارییەکان بکرێت.

هەر ساڵ ئەو یارییە لە یاریگەی پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا یاخود دووەمی بۆندزلیگا دەکرا، بەڵام ئەمساڵ بریارەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو و یارییەکە لە یاریگەی پاڵەوانی بۆندزلیگا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button