یاریگا

ڤیدیۆیەک نهێنی دوورکەوتنەوەی گاریس بەیڵ بۆ یارییەکەی مان سیتی ئاشکرا دەکات

یاریگا- نەبوونی ناوی گاریس بەیڵ لە لیستی یاریزانە بانگهێستکراوەکانی ڕیاڵ بۆیارییەکەی مان سیتی، مشتومڕی لێ کەوەتەوە بە تایبەت کە ئەو یاریزانه وێڵزیە لە ئێستادا هیچ گرغتێکی جەستەیی نییە.

ئەگەرچی لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکە زیدانیڕاهێنەر ئەوەی ڕوون کردەوە کە یاریزانە وێڵزییەکە بە خۆی داوای کردووە بەشداری ئەو یارییە نەکات، بەڵام سەرچاوەکانی تری هەواڵ شتی نەبیستراو لەو بارەیەوە دەگێڕنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی مارکای ئیسپانی کە سەرچاوەکەی کەناڵی “لاسیکتا”یە، گاریسبەیڵ لە یاریگایەکی گۆڵفدا دەردەکەوێت سەرگەرمی ئەم وەزشەیە لە هەمان ئەو ڕۆژەی زیدان کۆبوونەوەی بە یاریزانەکانی کردووە بۆ قسە کردن سەبارەت بە یارییەکە.

بەشداری نەکردنی ناوبراو بەم شێوەیە و بۆ ئەم یارییە چارەنووسسازە، ئاماژەکانی هێندەیتر بەهێز کرد کە چیتر بەیڵ لە مێرەنگی نامێنێتەوە و تەنهات چاوەڕێی کات دەکات.

– ڤیدیۆی بەیڵ و دیمەنی سەرقاڵ بوونی بە گۆڵفەوە:

بابەتی زیاتر

Back to top button