ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە

یاریگا – کیکێ سێتیێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی یانەکەی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ناپۆلی بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی بلاوگرانا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ناپۆلی بانگهێشت کراون و هەردوو یاریزانی فەڕەنسی ئۆسمان دێمبێلی و ساموئێل ئۆمتیتی بە هۆی پێکان بانگهێشتی یارییەکە نەکراون و هەر یەکە لە ئارتۆرۆ ڤیدال بە هۆی کارتە سوورەکەی و سێرخیۆ بۆستکێتس بە هۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکەی بەشداری ئەو یارییە ناکەن و کلێمێنت لێنگلێت و ئانتوان گریزمان ئەوانیش لە پێلانەکەیان رزگاریان بووە و ئامادەن بۆ یارییە.

بارسێلۆنا شەوی داهاتوو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر لە کاتێکدا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری ناپۆلی دەکەن، هەردوو یانە لە یاریی چوون بە گۆڵێک یەکسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button