ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

زیدان هۆکاری بانگهێشت نەکردنی بەیل ئاشکرا دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هۆکاری بانگهێشت نەکردنی گاریس بەیل بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات.

راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر مان سیتی گووتی ” گاریس بەیل خۆی داوای لە من کرد کە بانگهێشتی نەکەم، چونکە ئەو نەیویست بەشداری یارییەکە بکات، هیچ کێشەیەک لە نێوان ئێمە نیە و وەکو راهێنەر و یاریزان رێز لە یەکتری دەگرین و بابەتەکانی دیکەش لە نێوان خۆماندا دەمێنێتەوە و هیچ شتێکی دیکەم بۆ گووتن نیە ”.

بانگهێشت نەکردنی گاریس بەیل لەلایەن زیدانەوە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو و گومانیش دەکرا کە کێشەی گەورە روودا بێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو راهێنەرە راستی بابەتەکەی ئاشکرا کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button