ئه‌وروپا

لە زاری براكەیەوە:مارادۆنا بارسێلۆنای خۆش ناوێت و هیواخوازە ناپۆلی سەربكەوێت

یاریگا: هۆگۆ مارادۆنا، برای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی دیگۆ مارادۆنا ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ناپۆلی هیواخوازە ناپۆلی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و بارسێلۆنا ماڵئاوایی بكا.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا براكەی ووتی: ڕۆژی شەممە دیگۆ هاندەری ناپۆلی دەبێت لەبەڕ ئەوەی یادگاری خۆشی نیە بە درێسی بارسێلۆناوە، من سەیركردنی یاریم بە بێ هاندەر پێ خۆش نیە، بەڵام ناپۆلی سوود وەردەگرێت لە كامپ نۆو بە بێدەنگی.

وابڕیارە ڕۆژی شەممە لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بارسێلۆنا میوانداری ناپۆلی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button