ئه‌وروپا

گواردیۆلا نزیكبوونەوەی بەرگریكارێكی یانەكەی لە بارسێلۆناوە ڕاگەیاند

یاریگا: پیپ گواردیۆلا ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند كەوا بەرگریكاری یانەكەی ئیریك گارسیا نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتیزن نوێبكاتەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ووتی: ئیریك پێی ووتووین نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەمان نوێ بكاتەوە، ساڵێكی ماوە گرێبەستەكەی كۆتایی بێت بەڵام نایەوێت نوێی بكاتەوە.

هەروەها ووتیشی: ویستمان پارێزگاری لێ بكەین و بە خواستن بینێرین بەلام ئامادە نەبوو ، دەیەوێت لە یانەیەكی نوێ درێژە بە یاریكردنی بدات.

یانەی بارسێلۆنا لەسەر هێلە و دەیەوێت لەم هاوینەدا بەرگریكارە ئیسپانیەكە بگوازێتەوە كامپ نۆو.

بابەتی زیاتر

Back to top button