ئه‌وروپا

مانۆلاس: زۆر باش دەزانم چۆن بارسێلۆنا بكەینە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا: كۆستاس مانۆلاس، بەرگریكاری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی باس لە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات و پێی وایە دەتوانن بارسێلۆنا بكەنە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرگریكارە یۆنانیەكە ووتی: زۆرباش شارەزام و دەزانم چۆن بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەینە دەرەوە.

هەروەها سەبارەت بە میسی ووتی: ئەو ژمارە یەكی جیهانە بەڕای من ، بەڵام من متمانەم هەیە و ناترسم،دەمانەوێت پاڵەپەستۆ بخەینە سەریان و خۆمان بگەیەنینە قۆناغی داهاتوو.

سەبارەت بە گۆڵەكەی بەرامبەر یانە. كەتەلۆنییەكە ووتی: زۆر شێتانە بوو، گرنگترین گۆڵی ژیانی وەرزشیم بوو، هەرگیز لە بیری ناكەم لە كاتێكدا بەرامبەر میسی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button