ئه‌وروپاگرنگترین

بۆ یەکەمجار خانمێک لەگەڵ تیپی پیاوان یاریی دەکات

یاریگا
بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بریارە خانمە یاریزانێک لە تیپێکی پیاوان لە وڵاتی هۆڵەندا یاریی بکات.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا بریاریداوە وەکو تاقیکردنەوە رێگە بە ئالێن فوکما خانمە یاریزانی وڵاتەکەی بدات بەشداری راهێنانەکانی تیپی خوار 19 ساڵانی فوئارۆت بکات و دواتریش دەتوانێت لە تیپی سەرەکی ئەو یانەیە یاریی بکات کە ئەو یانەیە بەشدارە لە ئاستی چوارەمی خولی ئەم وڵاتە.

لە ساڵی 1986بە دواوە لە هۆڵەندا رێگە بە خانمان دراوە بەشداری یاریی لە تیپی پیاوان بکەن، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ئەمە یەکەم حاڵەتە کە تاقی بکرێتەوە.

Back to top button