ئه‌وروپائیتاڵیا

کریستیانۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی بە بۆنەی وازهێنانی یەکجارەکی ئیکەر کاسیاس لە یاریی تۆپی پێ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

یاریزانەکەی پێشووی ریال مەدرید ستۆریەکی لە تۆری کۆمەڵایەتی بە بۆنەی وازهێنانی هاوڕێیەکەی پێشووی لە مەدرید بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” شانازی بەو کاتە خۆشانەی لەگەڵ تۆ دەکەم ”.

کاسیاس دوێنێ دوای بێ ئومێد بوون لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان بە هۆی نەخۆشیەکەی، بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریی کردن راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button