ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: یوێفا بریارێکی نوێ لەبارەی کارتە زەردەکان بڵاوکردەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ‘ بریاریداوە سەرجەم کارتە زەردەکانی ئەم قۆناخەی خولەکانی ئەوروپا هەژمار نەکرێن.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە هیچ یاریزانێک بە هۆی وەرگرتنی کارتی زەرد لە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بێ بەش ناکرێت و سەرجەم کارتە زەردەکانی قۆناخی شازدە خولە ئەوروپیەکان رەش دەکرێنەوە و هەروەها لە قۆناخی داهاتوو پاڵاوتنەکانیش هیچ کارتێکی زەرد هەژمار ناکرێت.

بریارە سبەی چوار شەممە دوای ماوەیەکی زۆر لە دواخرانی بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رکابەرییەکانی یۆرۆپالیگ دەست پێ بکرێنەوە و هەینی داهاتووش یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button