ئه‌وروپائینگلتەرا

بودجەی مانچێستەر سیتی بۆ ئەم هاوینە یەکلایی کرایەوە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی چەند یاریزانێک لەم هاوینە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە کارگێری ستیزن دوای رەتکردنەوەی سزاکەیان لەلایەن دادگای وەرزشی جیهانی کاس بریاریانداوە چاڵاکانە بەشداری بازاری گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بکەن و ئامادەن بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکیش نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن و بە هەموو شێوەیەکیش رەچاوی یاسای دارایی خاوێن دەکەنەوە.

مان سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوە دوو یاریزان دەست پێکردووە، ئەوانیش فران تۆرێس لە ڤالێنسیا و ناتان ئاکێ لە یانەی بۆرنمۆس و بڕێکی ئەو پارەیەش بۆ ئەو دوو یاریزانە خەرج دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button