ئه‌وروپا

فرانس فوتبۆڵ: ڕۆناڵدۆ گفتوگۆی لەگەڵ پاریس سان جێرمان کردووە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ناوبراو

یاریگا – بەپێی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەند مانگێک لەمەوبەر گفتوگۆی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کردووە، بەڵام گفتوگۆکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە و کاریگەریەکانی لەسەر تۆپی پێ نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

چاوەڕوان دەکرێت یاریزانە پورتوگالیەکە بۆ وەرزی 2020-21یش لە ڕیزەکانی یوڤێنتوس بەردەوام بێت، بەڵام گۆڤارە فەڕەنسیەکە ڕایگەیاندووە کە دۆن لە زستانی ئەمساڵدا قسەی لەگەڵ یانەی ناوبراو کردووە. راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە گفتوگۆکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەچوونەتە قۆناغێکی تەواو جدیەوە، بەڵام دەکرێت لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە یوڤی، ڕۆناڵدۆ لە یانەیە فەڕەنسیەکە ببینرێت.

ئەم هەواڵەش لەکاتێکدا بڵاوبۆتەوە کە خانمە پیرەکە خەریکی ئامادەکارین بۆ یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر لیۆنی فەڕەنسی کەوا یاری یەکەمیان بە ئەنجامی 1-0 بە یانەکە دۆڕاندبوو و دەیانەوێت لەنێو یاریگای خۆیان ڕیمۆنتادایەک بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button