ئیسپانیا

“پیکێ یاریزانێکی ئاساییە، ئەگەر بۆ ڤاڵێنسیا یاری کردبا ئەوا بەناوبانگ نەدەبوو”

یاریگا – بەرگریکاری پێشووی ڕیال مەدرید ئۆسکار روگێری لە دیمانەیەکدا بۆ کەناڵی فۆکس سپۆرتی ئەرجەنتین ڕایگەیاند کە جێرارد پیکێ یاریزانێکی ئاساییە، لەوکاتەی سێرجیۆ ڕامۆس باشترین بەرگریکاری جیهانە. ڕوگێری – کەوا مۆندیالی 1986یشی لەگەڵ ئەرجەنتین بردۆتەوە و وەرزی 1989 – 1990 بۆ ڕیال مەدرید یاری کردووە، پیکێ وەک یاریزانێکی ئاسایی وەسف دەکات و ستایشی ڕامۆس دەکات و دەڵێت:

پیکێ یاریزانێکی پلە دووە. کەسێکی قۆزە، ڕیشێکی جوانی هەیە و هاوسەرگیری لەگەڵ شاکیراش کردووە، ئەمانەش دەستکەوتن خۆی لەخۆیدا، بەڵام ئەگەر یاریزانی ڤاڵێنسیا بوایە بەم ئاستەوە نەدەبووە یاریزانێکی بەناوبانگ. ئەو بەرگریکارێکی باشە، بەڵام لەوە زیاتر نییە. لەولاشەوە سێرجیۆ ڕامۆسمان هەیە، کەوا باشترین بەرگریکاری جیهانە و لەسەرووی هەموانەوەیە.

شایانی باسە لەوکاتەوەی لە مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە لەساڵی 2008، پیکێ توانیویەتی هەشت نازناوی لالیگا و سێ چامپیۆنزلیگ بباتەوە، لەپاڵ نازناوێکی جامی جیهانی و دوو یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button