ئیسپانیا

“ڕامۆس توانای ئەوەی هەیە تا 40 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بێت”

یاریگا – نزیکەی 15 ساڵ لەمەوبەر، سێرجیۆ رامۆس کەوا بەرگریکارێکی لاوی بەتوانا بوو، لە یانەی سێڤییاوە هێنرایە یانەی ڕیال مەدرید، لەوێ ڕامۆس لەپاڵ یاریزانی هۆڵەندی ڤان دێر ڤارتیش یاری کردووە و ئێستاش دوای بردنەوەی نازناوی لالیگا بۆ جاری پێنجەم، یاریزانە هۆڵەندیەکە وەسفێکی جیاوازی ڕامۆس دەکات و دەڵێت:

بەلای منەوە ئەو باشترین بەرگریکاری جیهانە. ئەوکاتەی من لە ڕیال مەدرید بووم، ئەو تەمەنی 21 یان 22 ساڵ بوو و وزەیەکی تایبەتی بە تیمەکە دەبەخشیت. دەیویست لە هەموو گۆشەیەک بەشدار بێت، لێدانە ڕاستەوخۆکان، کۆرنەرەکان و سەرجەم گۆشەکانی دیکەی یاریگا. ئێستا جیاوازە و تەرکیزی زۆر زیاترە. ئێستا تەرکیزی لای بردنەوەیە و بەهرەکانی بۆ ئەم ئامانجە بەکاردێنێت. خاوەن جەستەیەکی تایبەتە، ئەو ئامێرێکی بەرگریە. لەخۆمم پرسی ئەو یاریزانە چۆن تەمەنی 34 ساڵە؟ پێموایە دەتوانێت بۆ شەشی ساڵی دیکەش یاری بکات، ڕێزێکی پێ پایانم هەیە بۆی.

شایانی باسە ڕامۆس تا ئێستا 454 یاری بۆ ڕیال مەدرید ئەنجام داوە و خاوەنی 70 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button