جیهان

فەرمی: کاسیاس وزهێنانی لە یاری کردن ڕاگەیاند

یاریگا- ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێز بە یەکجاری وازهێنانی لە یاری کردنی تۆپی پێ ڕاگەیاند پاش 22 ساڵ لە پیشەگەربوونی لە وەرزشەکە.

ئەفسانە ئیسپانییەکەی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا تەمەنی 39 ساڵە و لە مانگی 5ی ساڵی ڕابردووەووە هیچ یارییەکی لە کێبڕکێکاندا لەگەڵ پۆرتۆ ئەنجام نەداوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە.

ناوبراو لە پێشووتردا ڕایگەیاندبوو کە دوای یاری کردن، خۆی دەپاڵێوێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا.

کاسیاس لە کاروانی پیشەگەرێتیدا لەسەر ئاستی هەڵبژاردە و یانەش سەرجەم نازناوەکانی خول و پاڵەوانێتیانەی بەدەست هێناوە کە بەشداری تێدا کردووە، کە 22 نازناوە سەرجەمیان.

Back to top button