ئه‌وروپائیسپانیا

رۆنالدینیۆ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا
رنالدینیۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەو شارە و دەبێتە دراوسێی لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی ئەو یانەیە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە ئەستێرەکەی پێشووی سامبا ماوەیەکی دیکە لە پاراگوای ئازاد دەکرێت و دەیەوێت دوای ئازاد بوونی بگەڕێتەوە شاری بارسێلۆنا و لەوێ نزیک لە ماڵەکەی لیۆ خانویەک دەکڕێت و دەبێتە دراوسێی ئەو یاریزانە.

رۆنالدینیۆ ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆی پاسەپۆرتی ساختە لە پاراگوای دەستگیر کرا و دوای ئازاد کردنی لە زیندان بۆ ماوەی دوو مانگ لە هۆتێلێک هێڵدرایەوە.

Back to top button