ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی ریال مەدرید بازاری گەرمە

یاریگا
تاکێفوسۆ کوبۆ، یاریزانە لاوە ژاپۆنیەکەی یانەی ریال مەدرید لەلایەن چەندین یانەوە داواکاری لەسەرە و چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتووش لە یانەیەکی دیکە یاریی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاوکردووە یاریزانە لاوەکەی شاهانەکان لەلایەن چەندین یانەوە داواکراوە، لەوانەش ڤیاریال، سێلتاڤیگۆ، گرانادا و ریال مایۆرکا تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئۆفەریان پێشکەش کردووە و بێجگە لەم یانانەن چەندین یانەی دیکەش دەیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووە ریال مەدرید ئامادەنیە بە تەواوەتی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و دەیانەوێت وەرزی داهاتووش بە شێوەی خواستن بۆ یانەیەکی دیکە بگوازنەوە.

Back to top button