ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیل هێرش دەکاتە سەر هاندەرانی ریال مەدرید

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە توندی هێرش دەکاتە سەر بەشێک لە هاندەرانی یانەکەی و بە تێکدەر ناویان دەبات.

یاریزانە وێلزیەکە کە لە ساڵانەی دواییە بە هۆی دابەزینی ئاستی زۆرجار لەلایەن هاندەرانی یانەکەیەوە رەخنەی لێگیراوە دەڵێت ” لەوانەیە هەموو هاندەرانی جیهان وابن، بەڵام بەشێک لە هاندەرانی مێرنگی هەست بە هیچ بەرپرسیارەتیەک ناکەن و لە بڕی ئەوەی پالپشتی یاریزانەکان بکەن بەردەوام لە دژی ئەوەستنەوە، ئەمەش تەنها کاری هاندەرانی ریال مەدریدە ”.

بەیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی کە پێویست دەکات هاندەر هەمیشە پاڵپشتی یاریزان بێت، چونکە تەنها ئەو دەتوانێت یاریزانی بە هێز و بێ هێز بکات، بەڵام بەداخەوە هاندەرانی ریال مەدرید پێچەوانەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button