ئه‌وروپائیسپانیا

پێکهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ناپۆلی ئاشکرا بوو

یاریگا
کیکێ سێتیێن، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێکهاته‌ی یانه‌که‌ی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ناپۆلی ئیتاڵی له‌ چامپیۆنزلیگ دیاریی کردووه‌.

رۆژنامه‌ی وه‌رزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی ئاشکرای کردووه‌ راهێنه‌ره‌که‌ی بارسا ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌و یارییه‌ له‌ هێلی ناوه‌ڕاست یاریی به‌ دی یۆنگ، سێرجی رۆبێرتۆ و راکێتیچ بکات، چونکه‌ ڤیدال و بۆسکێتس به‌ هۆی سڕ کردنیان ناتوانن به‌شداری ئه‌و یارییه‌ بکه‌ن.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ تیمی پزیشکی بارسا توانیویانه‌ ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری یانه‌که‌ی ئاماده‌ بکه‌ن و ئه‌و یاریزانه‌ش له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میسی و سوارێز یاریی ده‌کات.

بابەتی زیاتر

Back to top button