چامپیۆنزلیگ

سەرۆکی ناپۆلی: شتێکمان بە سەردا بێت لە کامپ نو، دۆزەخ بەرپا دەکەم!

یاریگا- ئاورێلۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی بەردەوامە لە ڕەخنە و ناڕەزایەتیەکانی لە دژی یوفا و بڕیاری بەڕێوەچوونی یاری گەڕانەوە لە یاریگای کامپ نوو سەرەڕای خراپی ڕەوشی تەندروستی لە ئیسپانیا و هەرێمی کەتەلۆنیا بە تایبەت.

له لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس، ئەو سەرۆکە گوتی: “ئەوان ‘یوفا’ وەک سێ مەیموونەکە وان ; نە دەبینن، نە دەبیستن، نە دەپەیڤن.”

ناوبراو هەڕەشەی ئەوەشی لە یوفا کرد لە ئەگەری تووشبوونی هەر ئەندامێکی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتی: “هیوادارم هیچ شتێ ڕوو نەدات کە ڕوو دەکەینە کامپ نو، چونکە ئەوانە وەک خانەوادەی منن، بێتو شتێک ڕوو بدات، ئەوا وەک گلادێیتەرەکان دەیانگوت: ‘دۆزەخ بەرپا دەکەم.'”

یاری پێشووی نێوان ناپۆلی و بارسا 1-1 کۆتایی هات. هەشتی ئەم مانگە یاری گەڕانەوە لە کامپ نو ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button