ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

زی رۆبێرتۆ نهێنیەکی سەیری رۆناڵدۆ و رۆنالدینهۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا
زی رۆبێرتۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ جاری یەکەم باس لە نهێنیەکی رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت ئەو یاریزانە تامەزرۆی میوانداری بوو.

یاریزانەکەی پشووی سامبا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ TyC Sport دەڵێت ” نازاریۆ شێتی میوانداری بوو و ئەو شەوان تاوەکو بەرەبەیان لە میوانداری بوو و رۆژی دواتریش کە دەهات بۆ راهێنانەکان، وەکو دێوەکان راهێنانی دەکرد بە خەوێکی زۆر کەم کە بە راستی ئەم هەڵس و کەوتانەی منی زۆر سەرسام کرد بوو و هەمیشە لە یارییەکانیشدا باشترین ئاستی پێشکەش دەکرد ”.

زی رۆبێرتۆ سەبارەت بە رۆنالدینهۆش دەڵێت ” ئەو یاریزانەش زۆر حەزی لە رابواردن بوو و لە ماڵەکەی خۆیدا دیسکۆیەکی هەبوو و چەندینجاریش منی بانگهێشت کرد، بەڵام هەرگیز بانگهێشتەکەم قەبول نەکرد ”.

Back to top button