ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

جێگری سەرۆکی بارسێلۆنا: کێشەی داراییمان نییە و دەتوانین گریزمان بکڕین

یاریگانێت- جۆردی میستری، جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە لە ئێستادا کێشەی داراییان نییە و دەتوانن مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری ئەتڵەتیکۆ مەدرید دابین بکەن.

لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی asی ئسیپانی گوت: “لە ڕووی ئابوورییەوە هیچ کێشەیەکی داراییمان نییە و دەتوانین بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی گریزمان بدەین. بەڵام بابەتەکە لەسەر ئەو شتە نەوەستاوە.”

بەردەوامیی داوە قسەکانی و گوتی: “لە ئێستادا گریزمان یاریزانی یانەیەکیترە. ئێمەش ئەم وەرزە ئاستێکی باش پێشکەش دەکەین و لە ئێستادا بیر لە گرێبەستکردن لە گەڵیدا ناکەینەوە، چونکە پێموایە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوە.”

جێگرەکەی بارتۆمیۆ ڕوونیکردەوە کە لە ئێستادا ئامانجی وەزشیی لەبەرچاویانە وەک لە بابەتی دارایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button