ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر میلان لەگەڵ ئامانجەکەی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
ساندرۆ تۆنالی، ناوەراستکاری ئیتاڵی یانەی برێشای ئەم وڵاتە بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلان دووشەممەی داهاتوو گەشتی شاری میلان دەکات.

رۆژنامەی کۆریرۆ دێ برێشا ئاشکرایکردوو ناوەڕاستکاری یانەکەی شارەکەیان لەگەڵ کارگێری نێرازۆری گەیشتووەتە رێکەوتن وەرزی داهاتوو بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئەو یانەیە بکات بە موچەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ و بە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی لە هاوینی 2021 بەرامبەر بە 35 ملیۆن یۆرۆ و بریارە ئەو یاریزانە دوو شەممەی داهاتوو گەشتی شاری میلان بکات.

تۆنالی 20 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سێریائەی بەشداری 35 یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی گۆڵێک و حەوت ئاسیست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button