ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

دیبالا بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی سێریائەی دیاریی کرا

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی سێریائەی دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی سێریائەی بڵاویکردەوە هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش، وەکو باشترین یاریزانی ئەو مانگە دەست نیشانکرا. ئەو یاریزانە لەو مانگەدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری شەش یاریی کرد و توانی یەک گۆڵ و یەک ئاسیست تۆمار بکات.

دیبالا ئەم وەرزە لەگەڵ بیانکۆنێری لە سێریائەی بەشداری 23 یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی 11 گۆڵ و شەش ئاسیست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button