ئه‌وروپائیسپانیا

ئامانجی یەکەمی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ ئەم هاوینە ئێریک گارسیا بەرگریکاری لاوی یانەی مانچێستەر سیتی کردووەتەوە ئامانج و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی ستیزن دەست پێکردووە، بەڵام ئەستەمە بتوانن ئەو بەرگریکارە بگوازنەوە ریزەکانیان، لەبەر ئەوەی پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

گارسیا پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنایە و لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە تیپی لاوانی مان سیتی کردووە و لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ساڵی 2022 گرێبەستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button