ئیتاڵیا

کۆنتی: گواستنەوەی کەنیسەکەی میلانۆ ئاسانتره لە گواستنەوەی مێسی بۆ ئینتەر

یاریگا- ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر میلان گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ڕیزەکانی نێرازۆری بە جۆرێک لە مەحاڵ وەسف کرد.

دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر ناپۆلی، کۆنتی وەڵامی هەموو دەنگۆیەکانی دایەوە و بەم شێوەیە باسی له ئەگەری هاتنی مێسی کرد بۆ ئینتەر یاخود کڕینی چوار یاریزان کە بەهای هەریەکەیان 50 ملیۆن یۆرۆ بێت کۆنتی گوتی: “هەردوو سیناریۆکە دوورن لە ڕوودانەوە. گواستنەوەی کەنیسەی کاتێدراڵی میلانۆ ئاسانتره لە گواستنەوەی مێسی بۆ ئینتەر!”

ئینتەر و پرۆژەکەی بە ڕاهێنەرایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئامانجیانە یانە ئیتاڵیەکە بگەڕێننەوە ڕیزی گەورەکان و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵی پڕچەککردنی ڕیزەکانیانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button