ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

تیاگۆ ئالکانتارا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و بریاریداوە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە کارگێری باڤارییەکان چەندینجار هەوڵیاندا گرێبەستی ناوەڕاستکاری یانەکەیان درێژ بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوونە، چونکە یاریسازە ئیسپانیەکە بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و دواجاریش یانەکەی پێ راگەیاندووە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت یانەکەیان جێبێڵیت، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانە هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێ نەگەیشتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامادەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، بەڵام ئامادەنین زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم گواستنەوەیە خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button