ئه‌وروپائیسپانیا

لەوانەیە یارییەکەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید نەکرێت

یاریگا
ماریانۆ دیاز، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمڕۆ دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بۆیە دەنگۆی ئەوە هەیە کە سەرجەم یاریزانەکانی ئەو یانەیە کەرنتین بکرێن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە بە هۆی تووشبوونی هێرشبەرەکەی شاهانەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گومان لە بەڕێوەچوونی یارییەکەی ئەو یانەیە بەرامبەر مان سیتی دەکرێت، چونکە ترسی ئەوە هەیە کە بەرکەوتەی یاریزانەکانی دیکە بوو بێت و ئەوانیش هەڵگری پەتاکە بن، بۆیە چاوەڕێ دوا بریاری یوێفا لەمبارەوە دەکەن.

ریال مەدرید هەشتی مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە کاتێکدا رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، لە یاریی چوون لە یاریگەی خۆیان دۆڕاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button