ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ساری ناهێڵێت رۆناڵدۆ خەڵاتی پێڵاوی زێڕ بباتەوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بە تۆمارکردنی 31 گۆڵ لەم وەرزەی سێریائەی، یەکێکە لە رکابەرەکان بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕ.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە دۆن ئەم وەرزە دەیەوێت بۆ جاری پێنجەم لە مێژوودا خەڵاتەکە بەدەست بێنێت، یانەکەی دوو یاریی لە سێریائەی بەرامبەر کالیاری و رۆما ماوە و ئەو یاریزانە چانسی ئەوەی هەیە لەم دوو یارییەدا ژمارەی گۆڵەکانی بەرز بکاتەوە و نزیک بێتەوە لە خەڵاتەکە، بەڵام ماوریزیۆ ساری دەیەوێت لەو دوو یارییەدا پشوو بە گۆڵکارەکەی یانەکەی بدات بۆ ئەوەی بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت و بەم شێوەیە کریس بێ بەش دەکات لە بەدەست هێنانی خەڵاتەکە.

رۆناڵدۆ بە تۆمار کردنی 31 گۆڵ، لە دوای لیڤاندۆڤسکی و ئیمۆبیلی پلەی سێیەم گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپای گرتووە، هەردوو یاریزانەکەی دیکە 34 گۆڵیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button