ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤی سێ یاریزانی گرنگی دەخاتە بازاڕی فرۆشتنەکانەوە!

یاریگانێت- لە هەواڵێکی شۆکهێنەردا ڕاگەیەندراوە کە یانەی یوڤێنتۆس سێ یاریزانی گرنگی دەخاتە بازاڕی فرۆشتنەکانەوە، کە ئەو سیانەش وەک ڕەگەزێکی گرنگی یانەکە تەماشا دەکران.

ڕۆژنامەی کۆریێری دی تۆرینۆ ڕایگەیاندووە کە خانمەپیرەکە لە سەروبەندی شۆڕشێکدایە بۆ نوێکردنەوەی یانەکە لە وەرزی داهاتوو ئەمەش دوای کرانە دەرەوەیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بۆیە چەند یاریزانێکی کردۆتە ئامانج و چەند یاریزانێکی گرنگی خۆشی دەخاتە بازاڕەوە بۆ کڕینی یاریزانی نوێ. ئەوانیش هەریەکە لە جواو کانسێلۆ، پیانیچ و دیبالان.

یۆڤی بۆ هەشتەمین وەرزی لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیی و ئامانجیانە بە پاڵپشتی ڕۆناڵدۆ و هێنانی چەند یاریزانێکی سوپەرستار لەوانە کریستیان ئیرکسنی تۆتنهام یاخود پۆڵ پۆگبا لە مانچستەر، خەونەکەیان لە چامپیۆنزلیگ بە دی بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button