ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تووشی قەیرانی بەرگریکار بووە

یاریگا
رۆناڵد ئارائۆخۆ، بەرگریکارە لاوەکەی بارسێلۆنا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی ئیتاڵیا لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

تیمی پزیشکی بلاوگرانا بڵاویکردووە بەرگریکارەکەیان لە یاریی تیپی دووەمی یانەکەیان بەرامبەر سابادێل لە خولەکی ٧٥ بە هۆی پێکان بە ناچاری یاریگای جێهێشت و دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوت کە لە ۆاژنەی قاچی ئازازی پێگەیشتووە، هەرچەندە پزیشکان ماوەی دوور کەوتنەوەیان دیاریی نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە بڵاویان کردووە ئەستەمە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت.

بەم شێوەیە بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی تەنها جێرارد پیکێ لە دلی بەرگری بەردەست دەبێت، چونکە ئۆمتیتی و لێنگلێت پێکانیان هەیە و بەشداری ئەو یارییە ناکەن و کیکێ سێتیێنی راهێنەریش ناچارە چەند بەرگریکارێکی تیپی دووەم بانگهێشت بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button