ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی جارێکی دیکە باس لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری کەتەلۆنی یانەی سەدی قەتەری لە نوێترین دەرکەوتنیدا نایشارێتەوە خەونی ئەوەی هەیە ببێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا.

یاریسازەکەی پێشووی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گووتی ” نایشارمەوە خەونی ئەوەم هەیە ببمە راهێنەری بارسا، بەڵام نازانم کاتەکەی کەی دەبێت و ئێستا رێز لە کیکێ سێتیێن دەگرم و تا ئەو راهێنەرە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، نامەوێت بیر لەو پۆستە بکەمەوە، چەندینجاریش بە راشکاوانە باسم لەم خەونە کردووە و بارسێلۆنا ماڵی منە و رۆژێک دێت و دەگەڕێمەوە ئەو یانەیە”.

چاڤی کە ماوەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری نوێکردووە دەڵێت ” ئێستا من تەنها بیر لە ئامادەکارییەکانی یانەکەم دەکەمەوە و چاوەڕێ وەرزی نوێ خولی قەتەری دەکەین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button