ئیتاڵیا

میلان هەڵوێستی خۆی لە بارەی نەفرۆشتنی دوو یاریزانیەوە ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەڵوێستی خۆی ڕوونکردەوە سەبارەت بە چارەنووسی دوو یاریزانی لە گواستنەوەکانی هاویندا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتس میدیاسێتی ئیتاڵی، ئەمڕۆ میلان هەڵوێستی خۆی ڕوون کردۆتەوە کە نایانەوێت هەریەکە لە فرانک کیسێ ئیسمعیل بن ناسر لە یانەکەیان بڕۆن.

ئەو دوو یاریزانەی هێڵی ناوەند، دوو لە ڕەگەزە گرنگەکانی ئەم وەرزەی ڕۆسۆنێریین. دەنگۆی ئەوەش لە ئارادایە ڕیاڵ مەدرید بایەخی بۆ گواستنەوەی بن ناسر هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button