ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: لالانا لە پرێمەرلیگ مایەوە

یاریگا
ئادام لالانا، ناوەراستکاری ئینگلیزی پێشووی یانەی لیڤەرپوول دوای جێهێشتنی ئەو یانەیە، پەیوەندی بە ریزەکانی یانە برایتۆنی وڵاتەکەیەوە کرد.

هەژمارەی فەرمی یانەی برایتۆن لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بلاویکردەوە لەگەڵ ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەو ناوەڕاستکارە بۆ اموەی سێ ساڵ واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە.

لالانا لە 2014ـەوە یاریی بۆ لیڤەرپوول کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە توانی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ بەدەست بێنێت و ئەم هاوینەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هات.

Back to top button