ئه‌وروپائینگلتەرا

ئێدێرسۆن و دی برۆین وەکو باشترینەکانی پرێمەرلیگ خەڵاتکران

یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و بەدەست هێنانی نازناوەکە لەلایەن یانەی لیڤەرپوول، لە دوا گەڕ ئێدرسۆنی گۆڵپارێز و دی برۆینی ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی خەڵاتکراک.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگی ئینگلیزی بڵاویکردەوە ناوەڕاستکارەکەی ستیزن ئەم وەرزە توانی 20 ئاسیست تۆمار بکات و بەم هۆیەوە وەکو باشترین یاریسازی ئەم وەرزە دیاریی کراو و توانی ریکۆردی تیەری هێنری هێرشبەری پێشووی یانەی ئارسێناڵ یەکسان بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئێدەرسۆنی گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی خەڵاتی پەنجەوانەی ئاڵتونی پێشکەش کرا و وەکو باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزە دیاریی کرا.

Back to top button