ئیسپانیا

ناولێنانی منداڵ لە کەتەلۆنیا بە ناوی مێسیەوە لە هەڵکشانێکی خێرادایە

یاریگا- کاریگەری لیۆنێل مێسی لاکێشەی سەوز و ژمارەی گۆڵ و نازناوەکان تێدەپەڕێنێت و دەچێتە نێو خێزان و خانەوادەکانەوە لە هەرێمی کەتەلۆنیا، به جۆرێک کە ناوی منداڵەکانیان بە ناوی ئەفسانە زیندووەکەی بارسێلۆناوە دەنێن.

پەیمانگای Institut Català de l’Estadistica داتایەکی بڵاو کردۆتەوە و ڕۆژنامە ئیسپانیەکانیش بە بایەخەوە گرنگیان داوەتە بابەتە. لەو داتاکارییەدائەوە خراوەتە ڕوو کە کاتێک لیۆنێل مێسی ساڵی 2000 گەشتە بارسێلۆنا، تەنها چوار منداڵ له هەرێمی کەتەلۆنیا ناونران لیۆ لەو ساڵەدا. ەو ژمارەیە گەشتە 11 ناو کاتێک بۆ یەکەم جار لەگەڵ تیمی یەکەمی بارساساڵی 2004 بەشداری کرد.

ئەو پەیمانگایە ڕوونی ردۆتەوە کە ئێستا ناوی لیۆ دووەمین ناوە لە ئاستی کوڕان لە کەتەلۆنیا، بە دیاریکراوی 12٪ی ناوی منداڵان پێک دەهێنێت، لە دوای ناوی “مارک”.

هەر بە گوێرەی داتاکە، ساڵی 2017 “لیۆ” له ڕیزبەندی 12هەمی ناوەکانی ئەو هەرێمەدا بوو، تەنها ساڵێک دوای ئەوە ناوی لیۆ هاتە ڕیزبەندی شەشەم. ساڵی 2019 ناوی 662 کوڕ ناونرابوون “مارک”، لە بەرامبەردا “لیۆ” گەشتۆتە 500 ناو لە هەمان ساڵدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button